جولیا كامیرۆن، ڕاهێنه‌ر و پسپۆڕی بواری داهێنان، ده‌ڵێ:
" ئێمه له داهێناندا برینی كۆن سارێژ ده‌كه‌ین، نه‌ك برینی نوێ دروست بكه‌ین. هه‌ڵه‌كردن پێویسته، پێهه‌ڵكه‌وتن ئاساییه، داهێنان ساوایه‌كه هه‌وڵ ده‌دا پێ بگرێت، ئه‌وه‌ی ئێمه له خۆمانی داوا ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌یه به‌ره‌و پیشه‌وه بڕۆین، نه‌ك بێ عه‌یب و بێ غه‌ل و غه‌ش بین. ئه‌گه‌ر زۆر خاو یان له ڕاده به‌ده‌ر خێرا بڕۆین ئاكامه‌كه‌ی خراپ ده‌بێ. سارێژكرن له داهێناندا وه‌كو ڕاهێنانی پێش ڕاكردن وایه له ڕاكردنی ماراتۆندا. ئێمه ده‌بێ ده كیلۆمه‌تر به‌خاویی بڕۆین تاكو له كۆتاییدا یه‌ك كیلۆمه‌تر به‌خێرایی غار بده‌ین، ئێمه ده‌مانه‌وێ زیره‌ك بین، یه‌كه‌م بین، ئه‌گه‌ر بشته‌وێت هه‌موو ئه‌مه كتوپڕ و یه‌كسه‌ر بێ، شتی وا نییه.
ده‌كرێت خۆمان له بیروبۆچوونی نێگه‌تیڤ بپارێزین.
خراپترین هه‌ست كه به‌ئاسانی زه‌فه‌رمان پێ ده‌بات هه‌ستی دژ به داهێنانه، كه زۆر جار له نێو داهێنه‌ران خۆیاندا گه‌ڵاڵه ده‌كات، ئه‌م هه‌سته هه‌ستێكی شه‌ڕخواز و ڕووخێنه‌ره، چونكه دژ به سروشته، سروشت له سه‌ر بناخه‌ی داهێنان ڕێكخراوه، كه ژیان تێیدا وزه‌یه‌كی داهێنه‌رانه ده‌به‌خشێ.
له كتێبی (كتێبی ستراتیجه‌كانی ژیان. نووسینی فازڵ جاف) وه‌رگیراوه
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.