Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 00:54

جۆن بۆڵتۆن: چین ته‌کنه‌لۆجیای فڕۆکه‌ی ئێف 35ـی ئه‌مه‌ریکی دزیوه‌ و کۆپییه‌که‌ی دروست کردووه‌

له رووی ته‌كنه‌لۆجیا و له‌ رووی توانا و خێراییه‌وه‌ وه‌ك ئێف 35ـه‌
جۆن بۆڵتۆن
کوردستان TV
100%

ئه‌مه‌ریكا وڵاتی چین به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ ته‌كنۆ‌لۆژیای فڕۆكه‌ی ئێف 35ی ئه‌مه‌ریكی دزیوه‌ و دواتر كۆپی ئه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌ی دروست كردووه‌ته‌وه‌‌. 

ئاژانسی روسیا ئه‌لیۆم بڵاویكرده‌وه‌: له‌ میانی سه‌ردانی جۆن بۆلتۆن راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكراینا ئاماژه‌ی به‌و كردووه‌ كه‌ وڵاتی چین ته‌كنۆ‌لۆژیای به‌كارهاتووی فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكی جه‌نگی جۆری ئێف 35ی دزیوه‌ و دواتر به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و زانیارییانه‌، فڕۆكه‌ی هاوشێوه‌ی به‌رهه‌م هێناوه‌ كه‌ هه‌م له‌ رووی ته‌كنۆ‌لۆژیا و هه‌م له‌ رووی توانا و خێراییه‌وه‌ وه‌ك ئێف 35ـه‌. 

هه‌رچه‌ند بۆڵتۆن ئاماژه‌ی به‌ ناوی ئه‌و فڕۆكه‌ چینیه‌ نه‌كرد به‌ڵام رایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌و دواییانه‌ به‌ وردی چاودێری فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی چینمان كردووه‌ كه‌ هه‌مان ته‌كنه‌لۆژیای ئێف 35یان تێدا به‌كار هاتووه‌. 

به‌ گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانیش چین له‌ ساڵی 2017 نمایشی نه‌وه‌ی پێنجه‌می فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌ ناوی چانگ دوو جه‌ی 20ی كرد و خستیه‌ به‌ده‌ستی سوپای وڵاته‌كه‌ی به‌ڵام ئه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌ له‌ هیچ روویه‌كه‌وه‌ له‌ ئێف 35 ناچێت. 

شاره‌زایانیش وای بۆده‌چن كه‌ په‌كین بۆ ئاشكرانه‌بوونی دزینی ته‌كنه‌لۆجیای ئێف 35ی ئه‌مه‌ریكی، تا ئێستا خۆی له‌ ئاشكراكردنی به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ نه‌دابێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.