دیوانی وه‌قفی شیعه له عێراق رایگه‌یاند، موڵكی كۆمه‌ڵگای دار سه‌لام له ناوچه‌ی عهتیفییه له به‌غدا به زه‌بری چه‌ك چۆڵ كراوه كه له لایه‌ن سه‌رۆكی پێشووتری دیوانه‌كه، حوسێن به‌ره‌كه شامی به‌كارده‌هێنرا.
دیوانی وه‌قفی شیعه له عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له روانگه‌ی په‌یامی نیشتمانی و شه‌رعی بۆ پاراستنی وه‌قف و موڵكه‌كان كه یاسا په‌یوه‌ستن به دیوانی وه‌قفی شیعه كه مافی گشتیی عێراق و گه‌له‌كه‌یه‌تی و به ئامانجی پاراستنی سه‌رپێچییه‌كان له لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه سه‌رپێچیان له‌سه‌ر كردووه له‌وانه كۆمه‌ڵگای دار سه‌لام له ناوچه‌ی عهتیفییه له به‌غدا، دادگای ته‌مییز له به‌غدا به‌بڕیاری ژماره ١٤٣٤/ب/٢٠١٧ له ٢٠١٩/٤/٥ بڕیاری چۆڵكردنی موڵكه‌كه‌ی داوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی دیوانی وه‌قفی شیعه، به‌پێی بڕیاری فه‌رمانگه‌ی جێبه‌جێكردنی كازمییه له ٢٠١٩/٥/٢١ بڕیارداوه به چۆڵكردنی موڵكی ژماره ٨/٣٢/عهتیفییه كه له لایه‌ن حوسێن به‌ره‌كه شامی به‌كارده‌هێنرێت.
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌ی دیوانی وه‌قفی شیعه‌دا هاتووه "به‌وپێیه‌ی كه حوسین به‌ره‌كه پابه‌ندنه‌بووه به بڕیاری دادگا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جێبه‌جێكردنی كازمییه به بریاری ژماره ٢٠١٨/٢٠٦ له رێكه‌وتی ٢٠١٩/٨/٢٩ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بریتییه له ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی موڵكه‌كه و چۆڵكردنی به‌زه‌بری هێز".
له كۆتاییدا دیوانی وه‌قفی شیعه جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پاراستنی مافی گشتی و موڵك و وهقفهكانی سه‌ر به دیوانه‌كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی ده‌بێت به‌وپێیه‌ی موڵكی گشتییه و هیچ لایه‌نێك بۆی نییه به‌بێ بوونی به‌ڵگه و مافی یاسایی په‌سندكراو مامه‌ڵه‌ی پێ بكات.
شایانی باسه پێشتر حسێن به‌ره‌كه شامی سه‌رۆكی دیوانیوهقفی شیعه بووه له عێراق و له‌ئێستادا عه‌لا موسه‌وی شوێنكه‌ی ئه‌وی گرتۆته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.