ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فڕانس پـرێس ده‌ڵێت: ئه‌حمه‌د ئه‌لئه‌سه‌دی گوته‌بێژی قه‌واره‌ی ئه‌لفه‌تح له په‌رله‌مان له لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌وانان له به‌غدا گوتویه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌كانی حكومه‌ت به به‌ڵگه‌وه نیشانی ده‌ده‌ن ئیسرائیل به‌رپـرسیاره له هێرشه‌كان.
گوتیشی له ئێستادا حكومه‌ت سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانه تاوه‌كو بتوانێت به‌هۆیانه‌وه سكاڵای خۆی ڕه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات.
ئه‌سدی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد هێشتا نازانرێت ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی له‌و هێرشانه هه‌بووه یان نا.
له مانگی حه‌وته‌وه هه‌تا ئێستا ته‌قینه‌وه له نێو 5 بنكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕوویانداوه و حه‌شد لای خۆیانه‌وه ئیسرائیل تاوانبارده‌كه‌ن. ئه‌سه‌دی ده‌ڵێت ته‌نیا زیانی لیوایه‌كی حه‌شد له ته‌قینه‌وه‌كانی سه‌ربازگه‌ی سه‌قه‌ری به‌غدا نزیكه‌ی 800 هه‌زار دۆلار بووه.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.