مقه‌دەمی مافپەروەر عه‌لی جەمال قدووری به‌رێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاوی كرده‌وه تەرمی هاوڵاتی (یاسین محمود محمد ) لەدایکبووی 1975 دانیشتووی گوندی ئەڵمانی قەزای کەلار هێنرایە بەشی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کەبەهۆی خنکان بەئاو گیانی لەدەستدابوو .
بەوتەی کەسوکاری ناوبراو له‌رۆژى پێنج شەمەوە لەماڵ دەرچووەو نەگەڕاوەتەوە دوای ئەوەی جل و بەرگ و مۆبایلەکەی لەسەر ڕوباری سیروان دۆزرایەوە ، ئێوارەی رۆژى هه‌ینی بەخنکاوی لەڕوباری سیروان تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.