رێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردهوه لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو ژن لە شارەکانی سنە و خوڕەمئاوا لەلایەن کەسانی نزیکی خۆیانەوە کوژراون.
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایدهگهێنێت ژنێک و دوو منداڵەکەی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری خوڕەمئاوا لەلایەن مێردەکەیەوە کوژراون.
راشیدهگهیهنن ، ناسنامەی ئەو ژنەی کە کوژراوە ”مانیا دەریکوەند“ ڕاگەیەندراوە. هەروەها دوو منداڵەکەشی بە ناوەکانی ”سەید زەحا و سەید ڕەزا موسەوی“ کوژراون.
هاوژینی ئەو ژنە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە و ڕایگەیاندووە کە ژن و منداڵەکەم بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کوشتووە.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافی مرۆڤ دهشڵێت ، ژنێکی تەمەن 53 ساڵی خەڵکی سنە بە ناوی ”سەحەر ڕوستەمی“ لە گەڕەکی بەهارستانی ئەو شارە و لە ناو پارکینگی ماڵەکەی خۆیدا کوژراوە و دواتر بکوژەکان تەرمەکیان خستووەتە ناو بەنداوی قشڵاخەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووه کە ئەو ژنە لەلایەن کەسانی نزیکی خۆیەوە و بە مەبەستی دزینی زێڕەکانی کوژراوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.