كاتژمێر 9:45 ى ئه‌مشه‌و به‌كاتى هه‌ولێر هه‌ردوویانه‌ى یۆڤانتۆس و ناپۆلی رووبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه
سه‌باره‌ت به‌یارییه‌كه كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ناپۆلی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند كه تیپه‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات ته‌واوی تواناكانی له یاری به‌رامبه‌ر یوڤێ ده‌ربخات، تا بۆ هه‌موو لایه‌كی بسه‌لمێنن كه توانای ڕكابهریكردنیان له‌گه‌ڵ تیپێكی به‌هێزی وه‌ك یوڤێنتوسی پاڵه‌وانی هه‌شت وه‌رزی ڕابردوو هه‌یه
ئه‌نچیلۆتی گوتیشی، ئه‌م یاریه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگه‌و به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه خۆمان بۆ ئاماده‌كردووه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی یاریگاش به گوڕوتینه‌وه یاری بكه‌ین، سه‌باره‌ت به تیروپشكی چامپیۆنس لیگیش كه ناپۆلی خسته گڕوپی پێنجه‌م و ڕووبه‌ڕووی لیڤه‌رپولی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو و ڕیدبۆل سالزبۆرگ و جینك ده‌بێته‌وه، ئه‌نچیلۆتی گوتی، پێم وایه گڕوپهكهمان به‌راورد به وه‌رزی ڕابردوو باشتره، هه‌مووان لیڤه‌رپول ده‌ناسن، به‌ڵام دوو تیپه‌كه‌ی دیكه به‌م دواییه گۆڕانكاریان له ڕیزه‌كانیان كردووه‌و پشت به یاریزانی لاو ده‌به‌ستن و به خێرایی یاری ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێت به وریاییه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ڕكابه‌ره‌كانمان یاری بكه‌ین و تاكه مه‌به‌ستمان گه‌یشتن بێ به قۆناغی شازده
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.