له‌ده‌ستپێكی گه‌ری چواره‌می خولی فه‌ره‌نسا یانه‌ی میتنز میوانداری یانه‌ی پاریس سان جێرمانی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی كرد، یاریه‌كه به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی كورانی پی ئێس جی به‌كۆتاهات
له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه و دوای تێپه‌ربوونی یانزه خوله‌ك پاریس سان جێرمان لێدانی سزای به‌ده‌ست هێنا، ئه‌نخیل دی ماریا لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێكردو گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ تیپه‌كه‌ی پاریس به‌ده‌ست هێنا، هه‌وڵه‌كانی هه‌ردوولا بۆ سه‌ر گۆلی یه‌كتر به‌رده‌وامبوو تا دوو خوله‌ك به‌ر له‌به‌كۆتاهاتنی گێمی یه‌كه‌م ئیریك ماكسیم گۆلی دووه‌می بۆ پاریس سان جێرمان به‌ده‌ست هێنا، گێمی یه‌كه‌م به‌دوو گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی پی ئێس جی بوو
له‌گێمی دووه‌م ئاستی یاریه‌كه خاوبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و تا كۆتایی هیچ لایه‌كیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌گۆڵ تۆماركردن، هه‌روه‌ها هه‌رسێی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس نه‌یمار داسیلڤا و كاڤانی و مبابی به‌هۆكاری جیا به‌شداری یاریه‌كه‌كه‌یان نه‌كرد
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی پاریس سان جێرمان به‌كۆتاهاتوو و كۆی خاڵه‌كانی بووه نۆ خاڵ و به‌شێوه‌ی كاتی هاته پێشه‌نگی ریزبه‌ندی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.