له میرنشینی مۆناكۆی فه‌ڕه‌نسا، تیروپشكی قۆناغی گڕوپه‌كانی خولی ئه‌وروپا بۆ تۆپی پێ ناسراو به یۆرۆپالیگ ڕاكێشرا، له تیروپشكه‌كه‌دا، 48 یانه به‌سه‌ر دوازده گڕوپ دابه‌شكران
له ئه‌نجامدا یانه‌ی سیڤیلیه‌ی خاوه‌نی ڕیكۆردی پێوانه‌یی نازناوه‌كانی خوله‌كه به پێنج نازناو، كه‌وته گڕوپی یه‌كه‌م و له‌م گڕوپه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ئاپۆیل نیقۆسیاو قاراباغ و دۆدیلانگ یاری ده‌كات، هاوكات یانه‌ی لاتسیۆ له گڕوپی پێنجه‌م ڕووبه‌ڕووی یانه‌كانی سێلتیك و رین و كلۆج ده‌بێته‌وه
یانه‌ی ئارسناڵیش له گڕوپی شه‌شه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ئاینتراخت فرانكفۆرت و ستانده‌ر لیایج و ڤیتۆریا گیماریش یاری ده‌كات، لای خۆشیه‌وه یانه‌ی ڕۆما كه‌وته گڕوپی ده‌یه‌م و ڕووبه‌ڕووی یانه‌كانی بروسیا مونشنگلادباخ و باشاك شه‌یرو ڤۆڵڤسبێرگی نه‌مسایی ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها گڕوپی دوازدهم یانه‌كانی مانچسته‌ریونایتدو ئاستاناو پارتیزان بهلگرادو ئه‌لكماری به‌یه‌كه‌وه كۆكرده‌وه
یاریه‌كانی خوله‌كه له نۆزده‌ی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات و یاری كۆتایش له بیستوحه‌وتی ئایاری ساڵی داهاتوو له پۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.