له ڕێوڕه‌سمی ڕاكێشانی تیروپشكی یۆرۆپالیگ، براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه ڕاگه‌یه‌نرا، ئه‌ویش ئیدین هازاردی به‌لجیكی و یاریزانی پێشووی یانه‌ی چێڵسی بوو كه ئێستا له ڕیزی یانه‌ی ڕیال مه‌درید یاری ده‌كات
هازارد به كۆكردنه‌وه‌ی140 خاڵ خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رزی له ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی ڕابردووی یۆرۆپالیگ پێشكه‌شكردو ڕۆڵێكی باڵای له بردنه‌وه‌ی نازناوی خوله‌كه بۆ چێڵسی بینی، هازارد به‌هۆی سه‌رقاڵی به ئاماده‌كاریه‌كانی ڕیال مه‌درید بۆ یاری یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووی تیپه‌كه‌ی له گه‌ڕی سێیه‌می لالیگا له‌به‌رامبه‌ر ڤیاریال، نه‌یتوانی ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه بێت، ئه‌م ئه‌ستێره‌یه له مێركاتۆی هاوینه‌دا، به گرێبه‌ستێك به بڕی پتر له سه‌د ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڕیال مه‌درید كرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.