وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه له بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی كه‌ركوك ، خولێكی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازیی كۆتایی پێهات، كه بۆ فه‌وجی 1 ی لیوای 3ی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرابووه‌وه.
راشیدهگهیهنن ، كه فه‌رمانده‌ی لیوای 3ی پیاده‌و فه‌رمانده‌و مامۆستایانی مه‌شقی سه‌ر به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان تیایدا ئاماده‌بوون، چه‌ند وته‌یه‌ك خوێندرایه‌وه‌و رێڕۆیشتن و نمایشی سه‌ربازیی ئه‌نجامدرا.



دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.