چاوه‌ڕوان ده‌كرێت باهۆزی دۆریان له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بگاته ویلایه‌تی فلۆریدا
ناوه‌ندی نیشتمانیی باهۆز له ئه‌مریكا ئاشكرایكرد پله‌به‌ندیی باهۆزی دۆریان، كه بڕیاره له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا بگاته فلۆریدا، بۆ ئاستی سێ به‌رزبووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌پێویست زانراوه رێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به باهۆزی دۆریان، زیادبكرێن.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاستی باهۆزی دۆریان بۆ "پله‌به‌ندیی سێ" به‌رزبووه‌ته‌وه و جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه خێرایی باهۆزه‌كه له كاتژمێرێكدا له ١٨٥ كیلۆمه‌تره.
باهۆزی دۆیان كه ماوه‌ی چه‌ندین رۆژه رایگشتیی ئه‌مریكای به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، دوای ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی سنوورداری له‌سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌ریای كاریبیی دانا، باهۆزه‌كه درێژه‌ی هه‌یه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت باهۆزی دۆریان له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بگاته ویلایه‌تی فلۆریدا و ئاستی بۆ "پله‌به‌ندیی چوار" به‌رزبكرێته‌وه و خێراییه‌كه‌ی بگاته ٢١٠ تا ٢٤٠ كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.
كاربه‌ده‌ستان له‌سه‌ر ئاستی فیدراڵیی و لێپرسراوان له فلۆریدا، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان له‌باره‌ی باهۆزه‌كه كراون و داوا له هاووڵاتییانیش ده‌كرێت له شوێنه پارێزراوه‌كان دوورنه‌كه‌ونه‌وه.
لای خۆشییه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پۆڵه‌ندا كه بڕیاربوو له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجامیبدات، هه‌ڵوه‌شانده‌وه و بڕیاریدا به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی په‌یوه‌ست به باهۆزه‌كه، له واشنتۆن بمێنێته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه دوێنێ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی نیشتمانیی باهۆز له ئه‌مریكاوه بڵاوكرایه‌وه، ئاماژه به‌وه‌كرا دوای ئه‌وه‌ی كه كاریگه‌ریی سنوورداری له‌سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌ریای كاریبیی دانا، تاو ده‌سه‌نێت و له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا ئاستی بۆ "پله‌به‌ندیی سێ" به‌رزده‌بێته‌وه و ده‌گاته باهاماز.
باس له‌وه‌شكرابوو باهۆزی دۆریان رۆژی شه‌ممه، به نزیك یان به‌سه‌ر باهامازی باكووردا تێده‌په‌ڕێت و دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه ره‌نگه ئاسته‌كه‌ی به‌رزببێته‌وه بۆ "پله‌به‌ندیی چوار" و بگاته فلۆریدا.
لای خۆشییه‌وه حاكمی ویلایه‌تی فلۆریدا، رۆن دێسانتیس باری نائاسایی له ویلایه‌ته‌كه راگه‌یاندبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.