وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاند كه هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست له رووی سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌وه ده‌گرێته‌به‌ر له پێناو پارێزگاریكردن و به‌رگریكردن له وڵاته‌كه‌ی.
له دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی به‌رگریی كه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق، فه‌ریقی یه‌كه‌م روكن عوسمان غانمی و یاریده‌ده‌رانی بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، كارگێڕی و مه‌شق و راهێنانه‌كان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان سازكرا راگه‌یه‌ندراوێك بڵاكرایه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه وه‌زیری به‌رگری عێراق، نه‌جاح شه‌ممه‌ری له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راگه‌یاندووه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هه‌موو رێوشوێنی پێویست له رووی سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌وه ده‌گرێته‌به‌ر به ئامانجی پارێزگاریكردن و به‌رگریكردن له وڵات‌دا و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر هه‌ر لایه‌نێكی عێراق، واتای هێرشكردنه بۆسه‌ر عێراق.
نه‌جاح شه‌ممه‌ری جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه گرنگه رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه بگیرێته‌به‌ر كه هه‌وڵده‌دن زیان به سه‌روه‌ریی و شكۆی عێراق بگه‌یه‌نن.
وه‌زیری به‌رگری عێراق، نه‌جاح شه‌ممه‌ری هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوتوویه‌تی: " گرنگه هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی نێوان سوپا، پۆلیسی فیدرالی، پاسه‌وانی سنوور، دژه تیرۆر، حه‌شدی شه‌عبی، هێزه‌كانی پاسه‌وانی هه‌رێم و پێشمه‌رگه پته‌وتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زیاتر رووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌سانه ببنه‌وه كه ده‌یانه‌وێت ئاسایشی عێراق تێك بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.