Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 13:03

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مەلا محەمەدی ئیمامی دەکات

لەم بۆنە خەمناکەدا خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم
کوردستان TV
100%


بەبۆنەی کۆچی دوایی مەلا محەمەدی ئیمامی، کەسایەتیی ناوداری ئایینی و نیشتیمانپەروەری شاری سەقز، سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو کرد.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان 
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا محەمەدی ئیمامی 
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ئایینی و تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەری ناسراوی شاری سەقز، مامۆستا مەلا محەمەدی ئیمامی –مان پێ گەییشت.

لەم بۆنە خەمناکەدا خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم و سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم دۆستانی مامۆستای کۆچکردوو و خزم و کەسوکارتان دەکەم.

لە خوای گەورە داواکارم گیانی مامۆستا مەلا محەمەد بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون

مەسعود بارزانی
٣١ـی٨ـی٢٠١٩

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.