Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 13:03

سبه‌ى کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانى کوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت

كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%


ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولی پایزه‌ى ئاساییی سبه‌ى یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/9/1ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ی (7) بڕگه‌ (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ ماده‌ى (16) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولی پایزه‌ى ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی 2019/9/1 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: یه‌ك ده‌قیقه‌ بێ ده‌نگی وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشی نه‌ته‌وه‌یی.
دووه‌م: كردنه‌وه‌ى خولی پایزه‌ى ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ ماده‌ (18)ه‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
سێیه‌م: وتارى  سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ى خولی پایزه‌ى ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق.
چواره‌م: وتارى سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانى كوردستان بۆ خستنه‌ رووى ئه‌وله‌وییه‌تی ته‌شریعییان له‌ وه‌رزى یاسادانانى نوێ ته‌نها له‌ ماوه‌ى (3) خوله‌كدا.

 

11

شوان عزيز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.