دیدیه دیشامپ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌لبانیا و ئه‌ندۆڕا راگه‌یاند
دیشامپ بیست و سێ یاریزانی بانگهێشتكردووهتهوه له‌وانه ئیمریك لاپۆرت ئه‌و یاریزانه‌ی كه بۆ جاری دووه‌م بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌كه كراوته‌وه، هه‌ریه‌كه له ساموێل ئۆمتیتی یاریزانی به‌رسێلۆنا و ئه‌لیكسانده‌ر لاكازیتی یاریزانی یانه‌ی ئه‌رسناڵی ئینگلیزی له پێكهاته‌كه دوورخراونه‌ته‌وه
له‌دوای دوو ساڵ و نیو ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره دیشامپ ئێمریك لاپۆرتێ بۆ جارێكی دیكه بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بكاته‌وه و دواجاریش مانگی ئازاری ساڵی دووهه‌زار و حه‌ڤده بوو كه بانگهێشتی كرده‌وه، یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی دیكه‌ش ئه‌مانه‌ن بۆ گۆڵپارێز: ئاریۆلا، لۆریس، مایگنان، بۆ هێلی به‌رگری دیند، دوبۆیس، هێرناندز، پاڤارد، ڤاران، زوما، هێڵی ناوه‌راست: ماتیودی، نزۆنزی، پۆگبا، سیسیكۆ، تۆڵیسۆ. هێڵی هێرشبه‌ر: ویسام بن یه‌دیر، كۆمان،نه‌بیل فهكیر، جیرۆد،ئه‌نتۆنیۆ گرێزمان، ئیكۆنێیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.