كریس سمۆلینگ به‌رگریكاری یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد به شێوازی خواستن بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رزو به بڕی سێ ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ڕیزی یانه‌ی ڕۆما كرد
سمۆلینگی ته‌مه‌ن بیست‌ونۆ ساڵ له كۆتایی پارساڵ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ مانچسته‌ریونایتد تا ساڵی دووهه‌زاروبیستودوو نوێكرده‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌م وه‌رزه پێكهاته‌ی مان یونایتدی جێهێشت و چووه ڕیزی ڕۆما، ئه‌م یاریزانه له ساڵی دووهه‌زاروده له یانه‌ی فولهامه‌وه په‌یوه‌ندی به مان ی‌و كرد‌و له‌و كاته‌وه له سێسهدوبیستوسێ یاری تیپه‌كه‌دا له سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان به‌شداری كردووه‌و هه‌ژده گۆڵی بۆ یانه‌كه تۆماركردووه
له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌راش، بیستویه‌ك یاری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامداوه‌و یه‌ك گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه تۆماركردووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.