Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 21:43

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەری ساڵی نوێی کۆچی پیرۆز دەکات

ئومێدەوارین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێروخۆشی
کوردستان TV
#7
100%


مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی كۆچییەوە، پەیامێكی بڵاوكردەوە هاتووه‌، هیواخوازین لەو بۆنە پیرۆزەدا زیاتر گیانی برایەتی و تەبایی و یەكڕیزیی نێوان تاكەكانی كۆمەڵگا و تەواوی حزب و لایەنە سیاسییەكان پتەوتر بێت.

ئەمە ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی كۆچییەوە (یەكی موحەرەم) گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان بە تایبەتی و، عێراق و جیهان بەگشتی دەكەین، ئومێدەوارین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێروخۆشی و هەوێنی چەسپاندنی ئاشتەوایی و پێكەوەژیان بۆ تێكڕای پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردستان، هەروەها دوورخستنەوە و بنبڕكردنی بیر و خولیای توندوتیژی و شەڕانگێزی و لێكترازانی كۆمەڵایەتی لە ناو كۆمەڵگاكەماندا.

هیواخوازین لەو بۆنە پیرۆزەدا زیاتر گیانی برایەتی و تەبایی و یەكڕیزیی نێوان تاكەكانی كۆمەڵگا و تەواوی حزب و لایەنە سیاسییەكان پتەوتر بێت بۆ زیاتر بەرقەراربوونی سەقامگیری و ئاسوودەیی و ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ تێكڕای هاووڵاتیانی كوردستان.

جارێكی دیكە سەری ساڵی نوێی كۆچی لە سەرجەم موسڵمانان پیرۆز بێت.


مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

1ی موحەرەمی 1441ی كۆچی
31/8/2019ی زایینی

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.