Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 21:41

لە هەولێر دوو پێشانگای نێودەوڵەتی دەکرێنەوە

لە بەرواری 4ی ئەیلول تاكو 7ی ئەیلولی 2019 بەردەوام دەبن
کوردستان TV
#7
100%


بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە هەولێر دوو پێشانگای تایبەت بە ئێكسسوارات و جلوبەرگ و پێست و پێڵاو، هەروەها پێشانگایەكیش بۆ پلاستیك و پیتروكیمیاویات و بە بەرگ كردن و كاغەز و چاپكردن بكرێتەوە.

لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ محەمەد شەریف ڕێكخەری پێشانگاكە ڕایگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەبەشداری 164 كۆمپانیا لە ھۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر لەپاڕكی سامی عه‌بدولڕه‌حمان دوو پێشانگا بكرێنەوە.

ڕێكخەری پێشانگاكە گوتیشی: ھەردوو پێشانگای نێودەوڵەتی بەناونیشانی، (حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ پلاستیك و پیتروكیمیاویات و بە بەرگ كردن و كاغەز و چاپكردن) و (پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ جلوبەرگ و دروومان و ئیكسسوارات و پێست و پێڵاو) بكرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەردوو پێشانگاكە لە بەرواری 4ی ئەیلول تاكو 7ی ئەیلولی 2019 بەردەوام دەبن، وڵاتانی بەشداریش پێكهاتوون لە توركیا و عیراق و ئێران و كوێت و چین و میسر و ئیماڕات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.