په‌رله‌مانتارێكى سائیروون ده‌ڵێ، چه‌ند لایه‌نێكى سیاسى ده‌ستڕۆیشتوو له عێراق له پشت بازرگانیكردن به ماده هۆشبه‌ره‌كانن و هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنیش له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه ده‌ست بۆ كردنه‌وه‌ى دۆسیه‌كه ده‌به‌ن.
رامى سه‌كینى په‌رله‌مانتارى سائیروون له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى رایگه‌یاند، چه‌ند لایه‌نێكى سیاسى ده‌ستڕۆیشتوو له پشت دۆسیه‌ى بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌كانن و پێویسته حكوومه‌تى عێراقى رژد بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانی به ماده هۆشبه‌ره‌كان.
سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه هێزه‌كانى عێراق سه‌ركرده‌یه‌كى مافیاى عێراقیان به ناوى حاجى حه‌مزه شه‌مه‌رى ده‌سگیر كرد كه به گه‌وره‌ترین مافیاى ماده هۆشبه‌ره‌كان و له‌شفرۆشى ناوى هاتووه. به گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له میدیا عێراقییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه شه‌مه‌رى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانى شیعه هه‌بووه.
فالح عیساوى ئه‌ندامى لیژنه‌ى به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باسى له‌وه كردووه، پێشتر له هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو عێراق یه‌كێك بووه له وڵاته به‌هێزه‌كان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌كان، كه‌چى ئێسته به‌هۆى خراپبوونى بارى ئه‌منی و ده‌ستى لایه‌نه سیاسییه‌كان رۆژ له دواى رۆژ ماده هۆشبه‌ره‌كان له‌م وڵاته‌دا ته‌شه‌نه ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.