Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 21:43

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە شنگال دۆزرایەوە

لەلایەن داعشەوە گولەباران کراوبوون
کوردستان TV
#7
100%


گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سەنتەری قەزای شەنگال دۆزرایه‌وه‌ و پێشبینی دەکرێت نزیکەی رووفاتی 10 کەسی تێدابێت.

دوێنی هه‌ینی گۆڕەکە کە نزیک بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی شنگالەوە و ژمارەیه‌ک رووفات لەخۆ دەگرێت کە تا ئێستا ڕوون نییە چەند کەسن، بەڵام به‌پێی زانیاریە سەرەتاییەکان دەڵێن لە نێوان 6 بۆ 10 هاووڵاتی ئێزدی دەبن .

لە مانگی ئابی 2014  قەزای شەنگال له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعش داگیركرا، دواتر دەستیان كرد بە كۆمەڵكوژی و دەستگیركردنی هاووڵاتیانی شەنگال.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.