Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 00:44

له‌رووداوێکی ته‌قه‌کردن له‌ ویلایه‌تی تێکساس پێنج که‌س کوژراون و 21ی دیکه‌ش برینداربوون

چه‌كدارێك به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ی له‌ ژماره‌یه‌ك كه‌س كردووه‌
کوردستان TV
100%

میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ویلایه‌تی تێكساس، چه‌كدارێك به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ی له‌ ژماره‌یه‌ك كه‌س كردووه‌ و له‌ ئاكامدا، پێنج كه‌س كوژراون و ٢١ی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌وباره‌وه‌ كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه‌ بڵاویكرده‌وه‌، پۆلیسی ویلایه‌تی تێكساس رایگه‌یاندووه‌، چه‌كدارێك ئۆتۆمبێلێكی پۆسته‌ی رفاندووه‌ و دواتر به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ی له‌ ژماره‌یه‌ك كه‌س كردووه‌.

به‌گوته‌ی پۆلیس له‌ ئاكامی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا، پێنج كه‌س كوژراون و ٢١ی دیكه‌ش برینداربوون.

هاوكات به‌شی پۆلیسی ناوچه‌ی میدلاند رۆژئاوای ویلایه‌تی تێكساس له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ گومان ده‌كرێت په‌لاماره‌كه‌ له‌ لایه‌ن دوو چه‌كداره‌وه‌ ئه‌نجام درابێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.