كات و به‌رواری ناساندنی مۆبایله نوێكه‌ی ئه‌پڵ دیاریكرا كه ساڵێكه خه‌ڵكێكی زۆر له چاوه‌ڕوانیدان. ئه‌مجاره‌یان ئه‌پڵ وه‌كو نه‌ریتێكی به‌رده‌وام له شاری سان فرانسیسكۆ-ی ئه‌مریكا مۆبایلی ئایفۆن ١١، ئایفۆن ١١ ماكس و ئایفۆن ئێكس ئار ٢٠١٩ ده‌ناسێنێت.
بڕیار وایه كۆمپانیای ئه‌پڵ له به‌رواری ١٠ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ به‌رهه‌می نوێی كۆمپانیاكه بناسێنێت كه بریتین له ئایفۆن ١١، ئایفۆن ١١ ماكس و ئایفۆن ئێكس ئار ٢٠١٩. كۆمپانیای ناوبراو ئه‌مجاره‌یان گۆڕانگاری له به‌شی دواوه‌ی مۆبایله‌كه ئه‌نجامداوه و گۆڕانكارییه‌كانیش بوونه هۆی سه‌رنجی خه‌ڵك.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له ئینته‌رنێت دزه‌ی پێكراوه، ئه‌مجاره‌یان كۆمپانیای ئه‌پڵ ٣ مۆبایل ده‌ناسێنێت. یه‌كه‌میان ئایفۆن ١١-یه كه سكرینه‌كه‌ی ٥.٨ ئینجه، دووه‌میان ئایفۆن ١١ ماكس-ه و سكرینه‌كه‌ی ٦.٥ ئینجه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئایفۆن ئێكس ئار ٢٠١٩ ٦.١ ئینجه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، به‌شی كامێرای مۆبایله‌كه‌یه كه گۆڕانكارییه‌كه‌ی به‌رچاوی تێدا روویداوه. گۆڕاناكارییه‌كه‌ی بریتییه له زیادكردنی كامێرایه‌كی دیكه واته سێ كامێرا بۆ ئایفۆنی ١١ و ئایفۆن ١١ ماكس كه ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مین جاره شتێكی وا له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه بكرێت. هاوكات فلاشێكیشی لێدی له‌گه‌ڵدایه و به‌شی كامێرا له‌نێو چوارگۆشه‌یه‌ك دیزاین كراوه. به‌ڵام ورده‌كاریی زیاتری كامێراكه و تواناكانی جارێ نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كۆمپانیای ئه‌پڵ، ئایفۆنه نوێیه‌كان سیسته‌می Face ID تێدا به‌كار نه‌هاتووه و لشوێنی ئه‌و په‌نجه‌مۆری له‌نێو شاشه‌كه جێگیركردووه.
خه‌سڵیتێكی دیكه بۆ ئایفۆن زیاد ده‌كرێت ئه‌ویش Night Sightه كه ده‌بێته هۆی گرتنی وێنه‌ی جیاواز له كاتی شه‌و و تاریككردنی وێنه‌كان به كاتی رۆژ..
سه‌رچاوه/ ته‌با
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.