پێشنیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌به‌رده‌م دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر، پیاوێك ژنه‌كه‌ی خۆی ده‌داته به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و كۆتایی به ژیانی هێنا.
ڕائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له باره‌ی ڕووداوه‌كه به په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: له به‌رده‌م دادگای هه‌ولێر پیاوێك به‌به‌ر چاوی خه‌ڵكه‌وه 6 فیشه‌ك له سه‌ری ژنه‌كه‌ی ده‌دات و ده‌یكوژێت و ده‌ست به‌جێ دوای ڕووداوه‌كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت.
ڕاشیگه‌یاند: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و دوای وه‌رگرتنی زانیارییه‌كان هۆكار و چۆنیه‌تی كوشتنه‌كه له ڕاگهێندراوێكدا ده‌خه‌ینه ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.