قائیمقامه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له مانگی رابردوودا ئه‌و شمه‌ك و خۆراكانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و شیاو نه‌بوون بۆ خواردن و به‌كارهێنان بڕه‌كه‌ی (68) تۆن بووه و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه له‌ناوبراون.
ڕاشیگه‌یاندووه: به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، له مانگی (8)ئابدا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له خۆراك و شمه‌ك و موادی پاكه‌ره‌وه و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی كه به‌رواری به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچووه یان به‌هۆی خراپ گواستنه‌وه و عه‌مباركردنه‌وه خراپبوون و شیاو نه‌بوون بۆ خواردن و به‌كارهێنان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی سلێمانی به‌هاوكاری به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی سلێمانی له‌ناوبراون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: به‌پێی راپۆرته‌كه دیارترین ئه‌و خۆراك و شمه‌كانی بریتی بوون له (برنج و هێلكه و خورما و شه‌ربه‌ت و دۆشاوی ته‌ماته و خۆراكی له‌قوتونراو و شامپۆ و پاكه‌ره‌وه و جگه‌ری ئێرانی و ده‌مانچه‌ی مورو و بابه‌تی جوانكاری ژنان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.