پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له پیرمام كۆبوونه‌وه.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌رۆكایه‌تی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگ و په‌یوه‌ست به هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند كه هه‌ندێك له‌و پۆستانه‌ی ئێستا هه‌ن، درووستكراون و ده‌بێ یاسایان بۆ ده‌ربچێت.
مه‌حمود محه‌مه‌د ڕاشیگه‌یاند: كه ده‌بێ لایه‌نه‌كان له پرسه نیشتیمانییه‌كان به‌شدارییان پێبكرێت و كاری سه‌ره‌كی هه‌رسێ لایه‌نه‌كه و ئۆپۆزسیۆنیش پشتگیری كردنه له حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
لای خۆشییه‌وه ئاراس وه‌لی ئه‌ندامی شاندی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گوتی، كۆبوونه‌ی ئه‌مڕۆمان له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان بوو و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بوو و باسمان له په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی نێوان پارتی و گۆڕان كرد .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.