یه‌كه‌ی هه‌واڵگریی ئابووریی جیهان له لیستێكی دهرخستهییدا "تۆكیۆ"ی پایته‌ختی ژاپۆنی وه‌ك ئارامترین شاری جیهان دیاریی كرد، پێوه‌ری دیاریكردنه‌كه پۆلێنی توانای شاره‌كان ده‌كات بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و شتانه‌دا كه په‌یوه‌ندییان به باری ئاساییشه‌وه هه‌یه، هه‌ر له كاره‌ساته سروشتییه‌كان تاوه‌كو هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان.
دوای تۆكیۆ، سه‌نگافووره له پله‌ی دووه‌مدا هاتووه، پله‌ی سێیه‌میش دیسان شارێكی دیكه‌ی ژاپۆنییه، شاری ئۆساكا. پێوه‌ری ده‌رخسته‌كه هه‌مان ئه‌و پێوه‌ره‌یه كه له ساڵی 2015-2017ـیشدا به‌كارهێنراوه.
توێژه‌ران ده‌ڵێن (60) گه‌وره شاری جیهان له ده‌رخسته‌كه له‌به‌رچاو گیراوه و له‌مساڵدا فۆكه‌س له‌سه‌ر "نه‌رمیی شار"ه‌كان بووه له ڕووی ئاماده‌سازیی و مامه‌ڵه‌ی خێرا و گونجاو له كاتی حاڵه‌ته لهناكاوهكان و كاره‌ساته سروشتییه‌كاندا. بۆ ئه‌مه‌یش چوار لایه‌نی ئاساییش له‌به‌رچاو گیراوه: ئاساییشی دیجیتاڵی، ژێرخانی، ته‌ندروستی، ئارامیی كه‌سه‌كی.
شاره‌كانی ناوچه‌ی ئاسیا و ده‌ریای هێمن زۆربه‌ی پله‌كانی 10 باشترینه‌كانیان گرتووه، چونكه "سیدنی" ئوسترالی له پله‌ی پێنجه‌م دێت و "سۆل"ی كۆریای باشوور له پله‌ی هه‌شته‌م و "مێلبۆرن"ی ئۆسترالی له پله‌ی ده‌یه‌م.
هه‌ر له لیستی 10 باشترینهكهدا، دوو شاری ئه‌وروپای دوو شاری ئه‌مریكای باكوری تێدایه، به‌م جۆره: "ئهمسترادام"ی پایته‌ختی هۆڵه‌ندا پله‌ی چواره‌م و "كۆپنهاگن"ی دانماركی له‌گه‌ڵ "سۆل"دا پله‌ی هه‌شته‌می هه‌یه. "تۆرنتۆ"ی كه‌ندا پله‌ی شه‌شه‌م و "واشنتۆن"ی ئه‌مریكی پله‌ی حه‌وته‌می هه‌یه.
توێژه‌ران ده‌لێن شاره زۆر ئارامه‌كان له ڕووی توانای چاودێریی ته‌ندروستیی و كوالێتی و تیمی پسپۆر بۆ پارێزگاریی ئه‌لیكترۆنی و ڕۆڵی پۆلیس له پاراستنی كۆمه‌ڵگه و پلانی چاك بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كارهساكان، ئاستێكی به‌رزیان تۆماركردووه و ئه‌مه‌یش دهیانكارته سه‌لامه‌تترین شاره‌كانی جیهان.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.