یانه‌ی بارسێلۆنا پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی ڕابردووی خولی ئیسپانیا، كه‌وته داوی یه‌كسان بوون و له هه‌فته‌ی سێیه‌می خوله‌كه‌دا، به دوو گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئۆساسۆنای میوانداری به‌رامبه‌ربوو
دوای تێپه‌ڕبوونی حه‌وت خوله‌ك به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، یاریزان ڕۆبێرتۆ تۆرێس ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ ئۆساسۆنا تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاویه‌كیشدا، ئه‌نسۆمانی فاتی غینی و هێرشبه‌ری لاوی بارسا گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپه‌كه‌ی به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه
دواتر ئارتۆر میلۆی به‌ڕازیلی گۆڵی دووه‌می بلاوگڕانای له خوله‌كی شه‌ستوچوار تۆماركرد، له خوله‌كی هه‌شتاویه‌كیشدا، رۆبێرتۆ تۆرێس گۆڵی دووه‌می خۆی و ئۆساسۆنای به لێدانی سزا به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بارسا له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چوار خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ئۆساسۆناش له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ند دێت به پێنج خاڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.