له هه‌فته‌ی دووه‌می خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا، یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی بریشیای میوانی برده‌وه
یاریزانانی میلان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چه‌ندین هێشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان، تا له خوله‌كی دوازده‌دا، هاكان كالهانگولۆی توركی گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی بریشیا هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریاندا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو، له‌و لاشه‌وه یاریزانانی میلان نه‌یانتوانی گۆڵی دیكه تۆماربكه‌ن
به‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌ی سیی میلان یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و سێ خاڵی له وه‌رزی نوێی خولی ئیتاڵیا به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كه‌م یاریدا به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به ئودێنێزی دۆڕابوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.