له هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو شكستی هێناو به گۆڵێك به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ به یانه‌ی یونیۆن به‌رلینی میوانداری دۆڕا كه له‌م وه‌رزه‌دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كان
له خوله‌كی بیستودوودا، یاریزان ماریۆس بولتێر گۆڵێكی بۆ یونیۆن به‌رلین تۆماركرد، دوای سێ خوله‌كی دیكه‌ش، پاكۆ ئه‌لكاسێری ئیسپانی و گۆڵكاری دۆرتمۆند گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه
له گێمی دووه‌م له خوله‌كی په‌نجادا، یاریزان ماریۆس بولتێر گۆڵی دووه‌می یونیۆن به‌رلینی تۆماركرد، پاشان هێرشبه‌ری سویدی سێباستیان ئه‌ندێرسۆن گۆڵی سێیه‌می تیپی میوانداری له خوله‌كی حه‌فتاوپێنج به‌ده‌ستهێنا، به‌م ئه‌نجامه‌ش دۆرتمۆند دوای دوو سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك دووچاری یه‌كه‌م دۆڕان هات و كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان له شه‌ش خاڵ وه‌ستا، یونیۆن به‌رلینیش یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی بۆندسلیگا به‌ده‌ستهێناو ژماره‌ی خاڵه‌كانی له پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ند گه‌یانده چوار خاڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.