Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 21:43

فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی تورکیا دەیان سەر مەڕوئاژەڵی ڕەوندەکانیان کوشت

چەندان سەری دیكەش تا ئێستا بێ سەروشوێنن
کوردستان TV
#7
100%


فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی دەڤەری سیدەكانیان كردو به‌م هۆیه‌وه‌شه‌وه‌ چەندان سەر ئاژەڵیان كوشتووە.  

لە دوو شەوی ڕابردوو فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بەبیانووی هەبوونی بنكەو بارەگانی پەكەكە بۆ چەند جارێك ناوچەكانی خواكوڕك و بناری شەكیویان لەدەڤەری سیدەكان بۆردومان كردووە و بەپێی زانیاریەكانیش فڕۆكه‌كان بۆردومانی مەڕوماڵاتی هاووڵاتیان و ڕەوەندەكانی ئەو سنورەیان كردووە و چەندان سەر ئاژەڵیان كوشتووە .

سەرچاوەیەك بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند شەوی 30 له‌سه‌ر  31 /8 /2019 لە دۆلەقاشمی بناری چیایی شەكیو و كوێستانەكانی لۆلان لەكاتی بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكان بۆ سەر ناوچەكە  ڕانەمەڕێك كە بەمەبەستی لە وەڕاندن بردوویانە بۆ شاخەكانی ئەو سنورە بەر بۆردومانەكە كەوتووە دەیان سەر مەڕو بزن مردار بوونەو چەندان سەری  دیكەش تا ئێستا بێ سەروشوێنن.

سەردار هەركی كەسێكی نزیك لە خاوەن ئاژەڵەكانە بەكوردستان تیڤی ڕاگەیاند  ڕانە مەڕەكە هی دوو هاووڵاتیە بە ناوەكانی محەمەد قادر و ڕەشید مەحمود كە دانشتویی ناحیەی باسورمەن و بەمەبەستی ڕەوەند وئاژەڵداری هاتوونەتە كوێستانەكانی خنێرەو لۆلان.

ئەو هاووڵاتیە گوتیشی شوان و خاوەن ئاژەڵەكان تائێستاش بەدووایی ئەو چەندان سەرمەڕوماڵاتانەدا دەگەڕێن لەكاتی بۆردومانەكە بێ سەروشوێن بوون.
 
لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری شاروچەی سیدەكان گوتی بەهۆی بۆردومانە بەردەوامەكانی تۆپخانه‌كانی توركیا ئەم ساڵ و ساڵانی ڕابردووش زیانێكی زۆر بە گوندنشینان و ڕەوەندو ئاژەڵدارانی  دەڤەری سیدەكان گەیشتووە.

پ: مه‌هدی داود

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.