شه‌ڕوپێكدادان له نێوان هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانی دروستبوو، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان دوو سه‌ربازی ئیسرائیلی كوژراون.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سوپای ئیسرائیل وه‌ڵامی هێرشه‌كانی داوه‌ته‌وه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له ئیسرائیل بۆردومانكرد.
حزبوڵای لوبنانی رایگه‌یاندووه، هێزه‌كانیان تانكێكی سوپای ئیسرائیلیان له سه‌ر سنوری لوبنان ئیسرائیلی كردۆته ئامانج و دوو سه‌رباز كوژراون و ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون.
له ئێستاشدا فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل له ئاسمانی باشووری ئیسرئیل ده‌سوورێنه‌وه.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، سنورەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان ئاڵۆزی زیاتری سەربازی بەخۆوە بینیوە و سوپای ئیسرائیل فەرمانی رەوانەکردنی هێزی زیاتری بۆ سنورەکە دەرکردوە، جزبوڵای لوبنانیش رایگەیاندووە فەرماندە سەربازییەکانیان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی ئیسرائیل.
لەو بارەیەوە حەسەن نەسروڵا سەرکردەی جوڵانەوەی حزبوڵای لوبنان رایگەیاندووە، هەموو بژاردەکان لەبەردەمیاندا کراوەیە بۆ روبەروبوونەوەی پێشێلکاریی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.