رێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردهوه ، شەوی شەممە 31ی 8 ی 2019، بەندکراوێکی كورد بە ناوی ئەحمەد ئامووختە، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکەوە گیانی لە دەستدا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه بهرێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤی راگهیاندووه ، ئەحمەد ئامووختە شەوی رابردوو باری تەندروستی تێکچووە و دوای ئەوەی گەیەندراوەتە ناوەندی تهندروستی بەندیخانە، بە هۆی درەنگ گەیشتنی کادری پزیشكی و رێگری کردن لە بە رێکرنی بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوەی بەندیخانە، گیانی لە دەستداوە.
ئەحمەد ئامووختە، ماوەی 11 ساڵە بەهۆی قەرزەوە لە بەندیخانەی ئورمیە راگیرابوو.
لەسەرەتای ساڵی 2019هوه لانیکەم چوار بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە هۆی درهنگ پێڕاگەیشتنی پزیشکییەوە گیانیان لە دەست داوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.