سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كانى عێراقی بڵاویان كرده‌وه كه درەنگانی شەوی رابردوو ژماره‌یه‌ك له‌چه‌كدارانى داعش له‌پارێزگای سامه‌را هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكى گروپى سه‌رایا سه‌لامی حه‌شدی شه‌عبی كه ئه‌و گروپه سه‌ر به ڕه‌وتى موقته‌دا سه‌دره
سه‌رچاوه هه‌واڵیه عێراقیه‌كان ده‌شڵێن رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌كى به‌هێز له‌نێوان چه‌كدارانى داعش و گروپی سه‌رایا سه‌لام روویداوه ، كه‌به‌هۆیه‌وه سه‌ركرده‌یه‌كى سه‌ربازی سه‌رایا سه‌لام له‌شه‌ره‌كه‌دا كوژراوه و 4 ى دیكه‌ش برینداربوون
له‌راگه‌یاندراوێكیشدا گروپى سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به‌ڕه‌وتى سه‌در بڵاوی كرده‌وه كه‌به‌هۆی هێرشه‌كه‌ى داعش بۆ سه‌ر خاڵێكى گروپه‌كه‌مان له‌سامه‌را سه‌ركرده‌یه‌كمان كوژرا به‌ناو جەمال ئیبراھیم دلێمی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.