له‌راگه‌یاندراوێكدا لیژنەی ده‌ستپاكی و كاروباری په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێک و به‌دواداچوون بۆ سكاڵای هاووڵاتییان لەسەر سکاڵای ھاووڵاتییان سه‌باره‌ت به کێشەی پێوەری ئاوی ماڵان به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامان له‌لێژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌رێوه‌چوو
راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەکۆبوونەوەکەدا کە لەھۆلی لیژنە بەڕێوەچوو لەسەر سکاڵای ھاووڵاتییان و ھەبوونی کەموکوڕی و تێبینی لەسەر کارکردن بەئامێری پێوەری ماڵان و ئەو کۆمپانیایانەی کار لەو بواردە دەکەن بڕیاردرا لەڕێگه‌ی سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە به‌نوسراوێك داوای بانگھێشتی وەزیری شارەوانی و لایەنی تایبەتمەند به‌و پرسه بکرێت بۆ لیژنەی دەستپاکی بەمەبەستی پێدانی زانیاری و ڕوونکردنەوەى پێویست و دەستنیشانکردنی کەموکوڕییەکان و دۆزینەوەی چارەسەر، ھاوکات داوا بکرێت کەکار بەم سزایە نەکرێت کە دانراوە بۆ ھەر ماڵێک کە تا ١/٩/٢٠١٩ پابەند نەبووبێت بەبەستنی ئامێرەکە تا کێشەکان یەکلایی دەکرێنەوە.
لیژنەی ده‌ستپاكی و كاروباری په‌رله‌مان ده‌شڵێت ، لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا تاووتوێ و گفتوگۆکرا لەسەر ئەو نووسراو و یاداشت و داواکاری و سکاڵایانەی کەئاراستەی لیژنە کرابوون و کاری پێویستییان لەسەر کراو ئەوانەشی پێویستییان بە وەڵامدانه‌وه هه‌بوو وەڵامدرانەوەو ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کران .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.