له‌راگه‌یاندراوێكدا لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی له په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی لێژنه‌كه له‌سه‌ر هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێی خوێندن له‌په‌یمانگاو زانكۆ ئه‌هلیه‌كان به‌رێوه‌چوو
لێژنه‌كه رایده‌گه‌ێنێت ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیاردرا لەماوەیەکی نزیکدا سەردانی ھەردوو وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا بكرێت
یژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌شڵێت ، لەکۆبوونەوەکە پلان و ئەولەویەتی کاری لیژنەكه لە وه‌رزى تازەی یاسادانان و دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێكی گونجاو بۆ رێكخستنه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێی خوێندن له زانکۆ‌و پەیمانگه و قوتابخانە ئەھلییەکان گفتوگۆی لەسەر کراو بڕیاردرا لیژنە سەردانی هه‌ردوو وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی بکات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە خوێندنەوە و تاووتوێکردن و گفتوگۆکردن لەسەر ئەو نووسراو و یاداشت و داواکاری و سکاڵایانەی کە ئاراستەی لیژنەكه کرابوون و کاری پێویستیان لەسەر کرا و ئەوانەشی پێویستییان بە وەڵامدانه‌وه هه‌بوو وەڵامدرانەوە و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کران .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.