له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، بەرەبەیانی رۆژی ١/٩/٢٠١٩ ڕووداوێکی کوشتن لەکامپی ئاوارەکانی ناحیەی دیبەگە ڕوویدا،کەتیایدا هاووڵاتیەکی دانیشتووی کەمپەکە بەناوی (یوسف عامر محمد)بە ئەسڵ خەڵکی دەوروبەری قەزای شەرگاتە بەسەر بڕاوی دۆزرایەوە.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، دوای گەیشتنی هەواڵەکە بەئێمە تیمەکانی لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی بەرێوەبەرایەتیمان هەڵسان بەڵێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانەو لە ئەنجامدا توانرا یەکێک لە تاوانباران بەناوی(ئەحمەد خلیفە ئەحمەد مەتەر کوخان)له‌دایك بووی ٢٠٠٤دانیشتووی کەمپەکە دەستگیر بکرێت،تاوانبار دانیناوە بەوەی سەربەتیرۆرستانی داعشەو لەگەڵ چوار تیرۆرستی تر هەڵساون بەئەنجامدانی ئەم تاوانە لەسەر ڕاسپاردەی داعش.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر ده‌شڵێت ، تاوانبار بەماددەی٤ی تیرۆر بەندە و لێکۆڵینەوەی زیاتری لەگەڵ دەکرێت و بەدواداچونیش بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارانی تر بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.