لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی سێیەمی لا لیگادا، یانەی ریال مەدرید و یانەی ڤیاریال رووبەڕووی یەکتربوونەوە و یارییەکە بە یەکسانبوون (٢-٢) کۆتایی هات.
یارییەکە لە یاریگای ریال مەدرید ئەنجامدرا و لە خولەکی ١٢ی یارییەکەدا، گەرارد مۆرینۆ گۆڵێکی تۆمار کرد و ١-٠ پێش یانەی خانەخوێی دایەوە. دواتر ریال مەدرید لە خولەکی ٤٥ی یارییەکەدا و لە رێگەی گرەیز بالی تۆڵەی خۆی کردووە و ئەنجامی یاریەکەی کرد بە ١-١.
لە نیوەی دووەمدا و لە خولەکی ٧٤دا، ئەم جارە بەگۆڵێکی میۆ گۆمەز جارێکی تر ڤیاریال پێشکەوتەوە.
لە خولەی ٨٦دا، یانەی ڤیاریال نەیتوانی ئەمجارەش رێگری بکات لە یاریزان گرەیز بالی کە تۆڵەی گۆڵی دووەمی کردەوە و یارییەکە بووبە ٢-٢
گرەیز بالی لە خولەکی ٩٤ی یارییەکەدا کارتێکی سووری پێ درا. بەوچەشنەش لە یارییەکانی هەفتەی سێیەمدا لا لیگادا، یانەی ریال مەدرید بە بەدەستهینانی پێنج خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمدایە و یانەی ڤیاریال-یش بە دوو خاڵ لە ریزبەندی ١٦هەمدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.