Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 08:52

له‌هه‌ولێر و سلێمانى نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی ئاب دیاری کرا

نرخی ئەمپێرێك كارەبا لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکەجیاوازە
کوردستان TV
100%

قارەمان مەولود سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوونی موەلیدە ئەهلییەکان لەپارێزگای  هەولێر  رایگه‌یاند نرخی ئەمپێرێك كارەبا لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکەی پارێزگای هەولێر جیاوازە، بەهۆی زیاد و کەمی کارکردنیانەوە. 

راشیگه‌یاند ئەو شوێنانەی کارەبای موەلیدەیان 240 بۆ 267 کاژێر پێدراوە، نرخی ئەمپێرێک کارەبا لەنێوان هەشت بۆ 10 هەزار دینار دەبێت.

وتیشى  بەگشتی بۆ هەر کاتژمێرێک پێدانی کارەبای موەلیدە بە هاوڵاتیان، بڕی 40 دینار دیاریکراوە.


 له‌راگه‌یاندراوێكیشدا قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە مانگی ئاب (39) دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی ئەیلول دیاریكرا.


نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی ئاب بە (39) دینار دیاریكرا، و موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (250) بۆ (265)  كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبا لە نێوان (9) هەزار و (750) بۆ (10) هەزار و (500) دینار دەبێت، واتە نرخی ئەمپێڕێك لە گەرەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، خشته‌ی پێدانی كاریبای مۆلیده‌ له‌ مانگی ئه‌یلول، له‌كاتی بڕانی كاره‌بای نیشتمانی پێویسته‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن، جه‌خت له‌و خاڵە كراوه‌ته‌وه‌ پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت ، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.


قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی بڵاویشى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ 2019.9.2 ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌ دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌با، ئاسایشی ئابووری، چاودێری بازرگانی و لیژنه‌ی  مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆبووه‌وه‌.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.