هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى لهسهرچاوهیهكى ئه‌منیه‌وه رایگه‌یاند ، كه‌وا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق نووسراوێكى ئاراسته‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى كه‌ركوك كرد كه‌سه رجه م ئه‌و ئه فسه ره کوردانه بانگ بكرێن که وا به شداری له‌پرۆسه‌ى به‌رێوه‌چوونى ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان كردووه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌منیه وتیشى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى كه‌ركوك بانگهێشتى سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانى پۆلیس كردووه كه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامده‌درێت له‌مه‌ڕ به‌شدارییان له‌پرۆسه‌ى ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان
هه‌ڵۆ جه‌باری وتیشى دوای بانگهێشت كردنى ئه‌و ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانه‌ى پۆلیس له‌دوای ڵێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌بڕی 3 ملیۆن دیناری عێراق به‌كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌كرێن
له 25ی مانگی (ئەیلول/9)ی ساڵی 2017 ریفراندۆم لەهەرێمی كوردستان و ناوچەكانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم بەڕێوەچوو، لەسەدا 92.73ی هاوڵاتیان بە "بەڵێ" دەنگیان بەسەربەخۆی هەرێمی كوردستاندا
شوان عزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.