ئهمرۆ دووشهممه 2 ى 9 ى 2019 ،بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پڕۆگرام و چاپەمەنییەكانی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند بۆ وانەی زمانی كوردی ئەمساڵ كتێبێكی نوێ ئامادە كراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پڕۆگرام و هۆیەكانی فێركردن و چاپەمەنییەكانی وەزارەتی پەروەردە بڵاویشتى كردووهتهوه كه دوای ئەوەی كتێبی زمان و ئەدەبی كوردی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە لایەن لیژنەیەكی پسپۆڕ پێداچوونەوەی زانستی بۆ كرا، بۆ ئەوەی پسپۆڕانی زمانی كوردی تێبینی و سەرنجیان بخەنە ڕوو لەسەر كتێبەك بڕیاری لەسەر درا.
بهرێوهبهرایهتیهكه دهشڵێت دوای وەرگرتنی ڕاو تێبینییەكان و تاوتوێكردنی دوایین كۆپی كتێبەكە بە زاری كرمانجی خواروو سۆرانی دەخەینە بەرچاوتان كە بۆ ساڵی 2019-2020 لە قوتابخانەكانی هەرێم دەخوێنرێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.