له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی هه‌ولێر، ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری ماده‌ی هۆشبه‌ری راگه‌یاند كه بڕیكی زۆر ماده‌ی هۆشبه‌ریان لێ گیراوه و به‌نیاز بوون ئه‌و ماده هۆشبه‌رانه له رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ وڵاتی كه‌نه‌دا بگوازنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی هه‌ولێردا هاتووه: رێككه‌وتی 30ي 8ی 2019 له شاری هه‌ولێر له لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مانه‌وه توانرا ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر بڕی چوار كیلۆ گرام حه‌شیش و هه‌روه‌ها بڕی 60 گرام كریستالَ، هاوكات دوو كه‌س كه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ئه‌م تاوانه بوون ده‌ستگیر كراون .
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كاندا هاتووه: تاوانباره‌كان ماده هۆشبه‌ره‌كه‌یان له‌ناو نۆ پارچه جل و به‌رگدا شاردبووه‌وه و ده‌یانویست له رێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی پۆستكردن ره‌وانه‌ی ووڵاتی كه‌نه‌دای بكه‌ن.
هه‌روه‌ها تۆمه‌تباره‌كان دانانیان به تاوانه‌كه‌یان ناوه و ماده هۆشبه‌ره‌كه‌یان له ووڵاتی ئێرانه‌وه بۆ هاتووه و به‌پێی یاسای چوارده‌ی هۆشبه‌ر په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تباره‌كان رێكخراو ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادگا كران.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.