حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای شاره‌كه‌یان رێككه‌وتن و پۆستەكانیش دابەش كران.
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی ئەیلولی 2019 لایەنە سیاسییەكانی پارێزگای هەڵەبجە كۆبوونەوە، دوای كۆبوونەوەكەش، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانی رایگەیاند: لەكۆبوونەوەكەدا سەرجەم لایەنەكان رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگا.
گوتیشی، پێویستە لایەنەكان تا رۆژی 5ی ئەم مانگە، ناوی كاندیدەكانی خۆیان رادەستی پارێزگا بكەن بۆ ئەوەی بەرزبكرێتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ‌و رێچكەی یاسایی خۆی بگرێتەبەر.
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەگوێرەی رێککەوتنی ساڵی 2017، پۆستەکان دابەش دەکرێن جگە لە هەندێک پۆست کە لە کۆبونەوەی داهاتوو یەکلا دەکرێنەوە".
ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری رایگه‌یاند: له‌كاتی گۆرینی ناحیه‌ی خورماڵ بۆ قه‌زا، قایمقامی خورماڵ بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت و تا جێبه‌جێبوونی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مۆ ده‌درێته پارتی و دوای وه‌رگرتنی قایمقامی خۆرماڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حزبی سۆسیالست.
ئەنجومەنی پارێزگای ھەڵەبجە كورسییەكانی بەمشێوەیە دابەشکراوە، یەكێتی 6 كورسی، گۆڕان 5 كورسی، یەكگرتوی ئیسلامی 4 كورسی، پارتی 3 كورسی، كۆمەڵی ئیسلامی 3 كورسی، بزوتنەوەی ئیسلامی 2 كورسی، سوشیالیست و حزبی شیوعی 1 كورسی و كاكەییەكان 1 كورسی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.