نوێنەرانی خەڵکی زیانلێکەتوو و ئاوارەی شارۆچكه‌ی خورماتوو، سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن لیژنەی ناوچە كوردستانییه‌کانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم پێشوازی لێكران.
پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2019/9/2 لیژنەی ناوچە كوردستانییه‌کانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم له په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپه‌رشتیی د.جوان ڕۆژبەیانی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه لە ھوڵی لیژنە له ته‌لارى په‌رله‌مان پێشوازیی لە نوێنەرانی خه‌ڵكی زیانلێکەتووی دووزخورماتوو کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنەرانی خه‌ڵكی زیانلێکەتووی دووزخورماتوو باسیان لە کێشە و گرفته‌كانی خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه‌یان کرد و یاداشتێکیشیان سه‌باره‌ت به داواکارییه‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه پێشکەش بە لیژنەکە کرد.
لای خۆیانەوە سەرۆکایەتی لیژنەی ناوچەکانی كوردستانییه‌كانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەڵێنیان بە نوێنەرانی خه‌ڵكی زیانلێكه‌وتووی دووزخورماتوو دا کە به‌دواداچوون بۆ كێشه‌و داواكارییه‌كانیان بكه‌ن و ھەموو توانایه‌كیشیان بخەنە گەڕ بۆ بەدیھێنانی مافەکانی خەڵکی ئەو ناوچانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.