بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ژمارە و نەخشەی ئەو بومەلەرزانەی ئاشکراکرد کە لەماوەی مانگی ڕابردوودا ڕوویانداوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی هەرێمی كوردستان، لەماوەی مانگی ئابدا کۆی بومەلەرزەکانی هەرێم لەناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێم و ئێران ڕوویانداوە.
کەشناسی ئەوە ئاشکرادەکات کە لەو مانگەدا 165 بومەلەرزە لە هەرێم ڕوویانداوە لە پلە جیاوازەکانی ڕێختەر، کە لە دوو پلەی ڕێختەرەوە دەستپێدەکات بۆ پێنج پلەی رێختەر.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە بەهێزترین بومەلەرزە لە مانگی ڕابردوودا لەناوچە سنوورییەکانی هەرێم و ئێران ڕوویداوە بە پێنج پلەی ڕێختەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.