Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 20:04

تەرمی ئەو گەشتیارە دۆزرایەوە کە دوو مانگ لەمەوبەر لە ڕووباری چۆمان خنکا

لەدووری پێنج کیلۆمەتر لەشوێنی ڕووداوەکە
کوردستان TV
#7
100%


ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، تەرمی ئەو گەشتیارە دۆزرایەوە کە دوو مانگ لەمەوبەر لە ڕووباری چۆمان کەوتە ناو ئاو و خنکا.

ئەحمەد نەجات، بەرپرسی بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە لە ناوچەی باسان تەرمێک لەناو ڕووباردا بەدیارکەوتووە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنەکە، دەرکەوت تەرمی هەمان ئەو گەشتیارەیە کە زیاتر لە دوو مانگ لەمەوبەر لە ڕووباری چۆمان کەوتە ناو ئاو و خنکا.

گوتیشی: تەرمەکە لەدووری پێنج کیلۆمەتر لەشوێنی ڕووداوەکە دۆزراوەتەوە و ناوی (فەرمان غفور محەمەد) تەمەن 39 ساڵە و خێزاندارە، دوای ئەوەی تەرمەکەمان گەیاندە نەخۆشخانەی چۆمان، ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کرا.

ڕۆژی 26_6_2019 لە ناوچەی ئێنەی سنووری چۆمان، هاوڵاتی (فەرمان غەفور) کەوتە ناو ڕووبار و خنکا، بۆ ماوەی دوو مانگ تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران و چۆمان و حاجی ئۆمەران و سمیلان و تیمی مەلەوانی، خەریکی بەدواداگەڕانی چڕبوون، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمەکەی لەلایەن دوو هاووڵاتی دۆزرایەوە.

پ/ کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.