شاندێکی باڵای کۆمکاری عەرەبی سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی عێراقی، رۆژی سێشەممە 3-9-2019، ئەحمەد ئەبولغەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا، سەردانی بەغدا دەکات.
ئەحمەد ئەبولغەیت بە بانگهێشتی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی ئەو وڵاتە تاوتوێی چەند پرسێک دەکەن، لەوانە سەرۆکایەتیی عێراق بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عەرەبی، کە بڕیارە دوای سۆماڵ، عێراق ئهو پۆسته وەری بگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.