زۆر دانیشتن له‌سه‌ر كورسی هۆكارێكه بۆ دروستبوونی ئێش و ئازار لهپشتداو زیاد بوونی كێشی له‌ش، به‌هۆی كه‌می جوڵه‌وه سستمی له‌ش تێكده‌چێت، به‌تایبه‌ت تێكچوونی په‌یكه‌ری ئێسك به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
له‌و شوێنانه‌ی كه كاری تێدا ده‌كه‌ین به‌به‌رده‌وامی كۆمپیوته‌رو لاپ‌تۆپ به‌كارده‌هێنین، بۆیه باشتروایه له‌سه‌ر كورسی نه‌رم دابنیشین، چونكه هۆكارێكه بۆ پیس نه‌بونمان، رێگری كردن له‌دروستبوونی هه‌وكردنی ماسولكه‌و ئێسكه‌كانمان ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كه‌میش بێت.
له‌شوێنی كاردا رێژه‌ی (دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن) زۆر به‌رزه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر سوڕی خوێن له‌كاتی رۆشتیان بۆ مێشك و سه‌ر دروستده‌كات، بۆیه تاده‌كرێت هه‌وڵ بده‌ن هه‌وا گۆڕكێ له‌شوێنی كاركه‌ت یان لهئۆفیسهكهدا بكه‌یت، به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌می ئۆكسجینو نه‌بوونی هه‌وا، فاكته‌رێكی سه‌ره‌كییه بۆ دابه‌زاندنی وزه‌و تواناكانتان.
به‌سه‌ربردنی كاتێكی زۆر له‌به‌رده‌م كۆمپیوته‌ر، به‌تایبه‌تی مانه‌وه‌تان له‌ژێر كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كانی كاروموگناتیسی كه ئامێره‌كان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌و زۆر سه‌یركردنی مۆنیته‌ر، كێشه‌یه‌كی زۆری ته‌ندروستیتان بۆ دروستده‌كات، به‌تایبه‌تی دروستبوونی (كێشه له‌چاودا، گێژخواردنی سه‌رو دڵ تیكه‌ڵبوون، سه‌رئێشه‌و شه‌قیقه).
گڵۆپ و روناكی بۆ ئۆفیس زۆر گرنگه، چونكه تاریكی یان روناكی كه‌م هاوسه‌نگی جه‌سته تێكده‌دات، بۆیه باشتروایه گرنگی به‌رووناكی شوێنی كاره‌كانتان بده‌ن.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.