Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 20:03

وەزیرى پەروەردە: مامۆستایان دڵنیا دەکەینەوە کە پارێزەرى سەروەرى یاسا و ماف و شکۆى ئەوان دەبین

وەزارەتی پەروەردە روونکردنەوە لەسەر هێرشکردنە سەر مامۆستایەک دەدات
کوردستان TV
#7
100%

 

پۆلیسێکی سەر بە لیواى نەوت و گاز بەناوى (هـ. ع. م. ق) هێرشى کردۆتە سەر مامۆستایەک، لە ساتە وەختى بیستنى ئه‌م هەواڵە، وەزیرى پەروەردە بەدواداچوون لەسەر ئەو ڕووداوە ده‌كات و داواى لە وەزیرى ناوخۆ کرد رێکارى پێویست بەرامبەر پۆلیسى ناوبراو بگرنە بەر.

ئەمڕۆ دووشەمە، ڕێکەوتى ٢ی٩ی٢٠١٩ پۆلیسێک سەر بە لیواى نەوت و گاز بەناوى (هـ. ع. م. ق) هێرشى کردۆتە سەر مامۆستایەک بە ناوى (ڕ. ر. ک) لەبەردەم بیناى بەڕێوبەرایەتى پەروەردەى سلێمانى، بەهۆى ئەوەى پۆلیسى ناوبراو خوێندكارە و لەکاتى ئەنجامدانى ئەزمونە گشتیەکانى پۆلى 12 دا گزى (قۆپیە)ى کرووە، مامۆستاى ناوبراو یاریدەدەرى بەڕێوبەرى هۆڵ بووە و خوێندكارەكەی بە گزییەوە گرتوە، وێراى ئەمە پۆلیسى ناوبراو هەڕەشەى لە چەند مامۆستایەکى دیکە کردووە کە چاودێرى هۆڵ بوون لە قوتابخانەى سەگرمە، بەرێز وەزیرى پەروەردە لە ساتە وەختى بیستنى هەواڵەکەوە بەدواداچونى زۆر وردى لەسەر ئەو ڕووداوە کرد.

هەروەها داواى لە جەنابى وەزیرى ناوخۆ کرد ریکارى پێویست بەرامبەر پۆلیسى ناوبراو بگرنە بەر، بەڕێز جەنابى وەزیرى ناوخۆ فەرمانى کرد کە پۆلیسى ناوبراو دەستگیر بکرێت و دواى چەند کاتژمێرکى کەم ناوبراو دەستگیر کرا.

پێش ئەوەیش بەرێز دكتۆر ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردە پەیوەندى بە بەڕێز (د.هەڤال ئەبو بەکر)ەوە کرد وەک سەرۆکى لیژنەى ئەمنى و سەرۆکى یەکەى کارگیرى پارێزگاری سلێمانى دەربارەى ئەم کەیسە، هەروەها بەرێز وەزیرى پەروەردە فەرمانى کرد بە بەڕێزان (م. دڵشاد عمر)کە بەرێوبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى و (م. عمر محمد امین) یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كە پێویستە ڕۆژی سێشەمە هەستن بە تۆمارکردنى سکاڵا بەرامبەر پۆلیسەکە و بەرێز وەزیرى پەروەردە لەم کەیسەدا دەبێتە سکاڵاکار.

سەرجەم مامۆستایانى بەرێز و خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە پارێزەرى سەروەرى یاسا و ماف و شکۆى ئەوان دەبین.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.