به‌پێى هه‌واڵێكى گاردیان، شه‌وى ڕابردوو 2ى ئه‌یلولى 2019، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كابوڵى پایته‌ختى ئه‌فغانستانى هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه 16 كه‌س كوژران و 119 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
نوسره‌ت ره‌حیمى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌فغانستان رایگه‌یاند: به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوو لایه‌نى كه‌م 5 كه‌س كوژراون و 50 كه‌سیش بریندابوون به‌ڵام ژماره‌ى قوربانییه‌كان ڕوو له زیادبوونه به‌هۆى به‌هێزى ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كى خانوو ڕووخاون.
پاشان به‌رپرسێك به ئه‌سۆشێیتید پرێسى راگه‌یاند ژماره‌ى قوربانییه‌كانى ته‌قینه‌وه‌كه به‌رزبوویه‌وه بۆ 16 كوژراو و 119 كه‌سیش بریندارن و جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه ئامانجى ته‌قینه‌وه‌كه كۆمه‌ڵگه‌ى (گرین فیلیج) بووه كه چه‌ندین رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى و خانووى میوانان و شوێنى پێشوازى لێیه و هه‌روه‌ها له نزیكى ته‌قینه‌وه‌كه وێستگه‌یه‌كی به‌نزینى لێبووه و به‌هۆیه‌وه ته‌قاوه‌ته‌وه.
هاوكات ئاژانسى ئسۆشێیتید پرێس بڵاویكرده‌وه بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان به‌رپرسیاریه‌تى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى له ئه‌ستۆگرتووه و مه‌به‌ستیان بووه هێزه بیانییه‌كان بكه‌نه ئامانج، ته‌قینه‌وه‌كه چه‌ند كاتژمێریك دواى ئاشكراكردنى رێككه‌وتنى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان دێت كه له‌لایه‌ن زاڵماى خه‌لیل زاد نێرده‌ى ئه‌مریكا بۆ ئه‌فغانستان كه له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا باسى له رێككه‌وتنه‌كه كردبوو و به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه ئه‌مریكا یه‌كه‌م كاروانى كشانه‌وه‌ى 5 هه‌زار له هێزه‌كانى له ئه‌فغانستان له ماوه‌ى 135 ڕۆژدا ده‌كشێنێته‌وه.
جێگاى ئاماژه‌پێدانه له مانگى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵدا له رێگه‌ى بارهه‌ڵگرێكه‌وه ئه‌و ناوچه‌یه كرایه ئامانج و به هۆیه‌وه چوار كه‌س كوژران و 90 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.